كەڤەرێكی شەحنكەرەوە بۆ ئایفۆنەكان
لەم دواییەدا كەڤەرێكی تایبەت بە مۆبایل و ئایفۆن و تەنانەت ئایپادەكانیش بەرهەم هاتووە كە لەگەڵ ئەوەیدا پارێزەرێكی باشی مۆبایل یا تەبلێتەكەیە لەكاتی كەوتنەخوارەوە و و بەركەوتندا، وەك پاوەربانكێكیشە و لەكاتی پێویستدا مۆبایلەكە شەحن دەكاتەوە، نەك مۆبایلەكە بەڵكو هێدفۆنی مۆبایلەكەش شەحن دەكاتەوە.
كەڤەرەكە بە iphone Case power1 ناسراوە، وەك دەڵێن بە تیرێك دوو نیشانان دەپێكێ، هەم مۆبایلەكە دەپارێزێ و هەم شەحنی دەكاتەوە، لەیەك كاتدا هەم مۆبایلەكە و هەم ئایپادێكیش شەحن دەكات.