ساختەكاری مەزن مەترسیـــدارتر لە چەكی ناوەكی!

ساختەكاری مەزن مەترسیـــدارتر لە چەكی ناوەكی!
لەم رۆژانەدا دەستەواژەیەكی نوێ لە جیهانی دیجیتالیدا سەری هەڵداوە، كە پسپۆرانی بواری تەكنەلۆژیای نوێ بە مەترسیدارتر لە چەكی ناوەكی دەزانن ئەویش (deep fake)ە، كە بە مانای «ساختەكاری مەزن» دێت.. ئەم تەكنەلۆژییە نوێییە چییە؟ بۆ مەترسیدارترە لە چەكی ئەتۆمی؟

هەموومان دەزانن كردارەكانی فۆتۆشۆپ چییە، دەستكاری كردنی وێنەیەك دەكا كە بە دژواری لەگەڵ وێنە راستییەكە هەستی پێدەكرێ. ئەی ئەگەر ئەم كردارە لە ڤیدیۆدا بكرێ؟ deep fake بەو پرۆگرامانە دەگوترێ كە ئەم كردارانە ئەنجام دەدەن و فیلمی درۆینە كە هیچ جیاوازییەكی نییە لەگەڵ راستی بەرهەم دێنن. بۆ نموونە لەم ماوەیەدا كورتە فیلمێك لەسەر سەرۆكی پێشووی ئەمەریكا، ئۆباما دروستكرابوو، كە لەو كورتە ڤیدیۆیەدا ئۆباما پەیامێك دەنێرێت و باسی ساختەكاری لە هەڵبژاردنی ئەمەریكادا دەكات، بەڵام لە راستیدا ئۆبامای واقیعی ئاگاداری ئەو فیلمە نەبووە و فیلمەكە بە دیپ فەك دروستكراوە، بەجۆرێك كە لەگەڵ فیلمێكی راستی لێكجیا ناكرێتەوە.
دیپ فەك جیهانی سیاسەت ئاڵۆز دەكات
ئەگەر ئەو تەكنەلۆژییە پەرە بستێنێ، جیهانی سیاسەت تووشی كێشە دەبێ، بەناوی سەرۆك و رێبەرانی وڵاتان پەیام و گرتەیی ڤیدیۆیی بڵاودەكرێتەوە، ئەوجارە هەر دەبێت روونكردنەوە دوای روونكردنەوە بدرێ كە ئەم ڤیدیۆییە راستی نەبووە. لەو هەرێمەی ئێمەدا كە لەهیچ و نەبووە شت دروست دەكرێ، ئەگەر ئەم تەكنەلۆژیە پەرەبستنێێ دەبێ چ كارەساتێك بخولقێ.
دیپ فەك كێشەی ئەخلاقی دروست دەكات
دەكرێت بەهۆی دیپ فەكەوە كێشەی گەورەی ئەخلاقی دروست بكرێت، فیلمی رووت و پۆڕن لە كەسانێك دروست بكرێت و كەسایەتیان بشوێێندرێ كە هەتا بۆ خەڵك راستییەكان روون دەبێتەوە زۆری پێ بچێت.
دیپ فەك لە بواری ئەمنییەوە كێشەی گەورە دروست دەكا
كرداری كوشتن و دزی كردن و تێكدانی ئەمنییەت بەهۆی دیپ فەكەوە دروست دەكرێن، كەسانی بێ تاوان بەتاوانبار دەناسرێن. لە هەر بوارێكدا دەكرێت ئەم ساختەكارییە مەزنە كێشەی گەورە دروست بكات و جیهان ئاڵۆزتر بكات.
لە دیپ فەك دا رەنگەكان، تۆنی دەنگەكان و شێوازی ئاخاوتنەكان وەك ئەو كەسانەن كە فیلمەكەیان لەسەر دروست دەكرێت، ئەگەر رۆژێك هات ئەم تەكنەلۆژییە گشتگیر بێ، مرۆڤایەتی بە زەحمەت لێی دەرباز دەبێ..
Top