هاردێكی دژە بەركەوتن و پتەو

هاردێكی دژە بەركەوتن و پتەو
كۆمپانیای «ئەپیسەر» كە لە بواری بەرهەمهێنانی ئامێرە دیجیتالییەكاندا چالاكی هەیە، لەم ماوەیەدا هاردی جۆری AC731 USB 3.1 Gen 1 خستەڕوو كە بە پاراستنی سێ لایەنە ناسراوە.
هاردەكە بە هاردی مەیدانی شەڕ ناودەبرێت چونكە لە سەختترین هەلومەرجەكاندا كێشەی بۆ دروست نابێت. هاردەكە ستایلێكی سەرنج راكێشی هەیە رەنگێكی رەش كە چوارچێوەیەكی زیڕینی هەیە سەرنجی بەكارهێنەر رادەكێشێت. جگە لە چوارچێوە زێڕینەكەی ئەوەی تر قایشی ئەسڵ دروستكراوە، ئەویش بۆ ئەوەی لە كاتە گەرمەكاندا ئارەقە نەكات.
هاردی ناوبراو ئەگەر لە بەرزاییش را بەربێتەوە كێشەی بۆ دروست نابێت، بەكەوتنە ناو ئاو كێشەی بۆ نایەتە پێش و هەروەها تۆز و خۆڵ ناگرێت. هاردی ناوبراو یەك ترابایتی و دوو ترابایتی هەیە.
Top