دەسكی گەیـمی جۆكەر

دەسكی گەیـمی جۆكەر
ئەو كەسانەی ئۆگری یاری كردنی دیجیتالین، دەزانن گرنگترین بەشی ئامێرەكانی تایبەت بە گەیم دەسكی گەیم یا (جویستیك)ە. هەر ئامێرێك وەك پلەی ستەیشن، یا ئێكس بۆكس یا لاپتۆپەكانی تایبەت بەگەیم... دەبێت دەسكی گەیمی تایبەت بەخۆیان هەبێ، هی هیچ ئامێرێك بۆ ئامێرێكی دیكە ناگونجێت.
گوگل دەسكێكی تایبەت بەگەیمی بەرهەم هێناوە كە بۆ گشت ئامێرەكان دەگونجێت، ئامێرەكەی گوگل بە Google Stadia ناسراوە. بۆ گشت ئامێرێكی تایبەت بەگەیم دەبێت، وەك مۆبایل، لاپتۆپ، ئیكس بۆكس، پلەی ستەیشن....تاد.
خودی دەسكی گەیمەكە دیزاێنێكی سەرنج راكێشی هەیە، كێشی كەمە، لە جانتایەكی بچووكدا جێگای دەبێتەوە. گشت ئەو دوگمانەی تایبەتن بە یاری لە دەسكی گەمەكەدا هەن.
Top