ئامێرێك بۆ ئەوانەی پشوو تەنگیان هەیە

ئامێرێك بۆ ئەوانەی پشوو تەنگیان هەیە
لەم چەند ساڵەی دواییدا تەكنەلۆژیای نوێی دیجیتالی توانیویەتی خزمەتێكی زۆری بواری تەندروستی و لەشساغی بكا. گرنگی كاتژمێرە زیرەكەكان كە وەك راهێنەرێكی وەرزشی یان وەك چاودێرێكی تەندروستی بەردەوام لە خزمەت بەكارهێنەرەكەی دان جێگای بایەخە. نە تەنیا كاتژمێرە زیرەكەكان بەڵكو زۆر ئامێری دیكەش هەن لەیەكێك لە بوارەكاندا خزمەت بە بواری تەندروستی مرۆڤ دەگەیەنن، وەك ئامێری ATmotube PLUS كە بەقەد باترییەك دەبێت و لە گیرفان دەخرێت. ئەم ئامێرە بەتەواوی لە خزمەت ئەو كەسانە دایە كە نەخۆشی رەبۆ و تەنگە نەفەسیان هەیە.
ئەم ئامێرە لەگەڵ مۆبایل پەیوەند دەدرێت و ئەو شوێنانە دەست نیشان دەكات كە كەشوهەوای گونجاوی هەیە و هەروەەها دەستنیشانی گازە زیانبەخشەكان دەكات.
لەگەڵ هەردوو سیستەمی ئەندرۆید و ios دەگونجێت، لە رێگای بلوتوسەوە لەگەڵ مۆبایلەكان پەیوەند دەدرێت. ئەگەر چووی بۆ سەیران و گەشتەكان و هەستی بە مەترسی كەشوهەوای نالەبار یا بڵاوبوونەوەی گازی زیانبەخش كرد لە رێگای مۆبایلەوە بەكارهێنەرەكەی ئاگادار دەكاتەوە. ئەوانەی نەخۆشی پشوو تەنگیان هەیە بە زۆری بەهۆی نەزانینی و ئاگادار نەبوون لە كەشوهەوا گرفتی تەندروستیان بۆ هاتۆتە پێش و تەنانەت لە مەرگ نزیك بوونەتەوە.
Top