سامسۆنگ خێراترین مۆنیتۆر بەرهەم دێنێ

سامسۆنگ خێراترین مۆنیتۆر بەرهەم دێنێ
كۆمپانیای سامسۆنگ لەم ماوەیەدا نوێترین مۆنیتۆری گەیمینگی خۆی بەناوی C27RG5 خستەڕوو، ئەم مۆنیتۆرە خێراییەكەی 240 هێرتێزە و لەگەڵ سیستەمی جۆری G-Sync ئەنۆڤیدیا دەگونجێت.
مۆنیتۆری ناوبراو 27 ئینجە، لە ریزی شاشە چەماوەكانی تایبەت بەگەیم دێن. بەڕێوەبەری بەشی شاشەكانی سامسۆنگ واتە (سئوگ جیم كیم) لەم بارەوە دەڵێت، بەهۆی ئەم مۆنیتۆرە لە پێشكەوتووترین تەكنەلۆژیای گرافیكی سود وەردەگری، ئەزموونی یاریكردن لەم شاشەیەدا گەیشتۆتە لووتكە.
سیستەمی پێشكەوتووی شاشەكە بە جۆرێكە تەنانەت لە یارییە ئەنیمەیشنە و جۆڵەدارەكانیشدا وێنەكان بە روونی دەبیندرێن. گشت یارییەكان بە كوالیتی بەزر ئەنجام دەدرێن. مۆنیتۆرەكە لەگەڵ مۆنیتۆرێكی هاوشێوەی خۆی پەیوەند دەدرێن و دەبن شاشەیەكی 49 ئینجی. ئەوكات نیشاندان بە جۆرێكە بەكارهێنەر هەست بەوە دەكات خۆی بەشێكە لە یارییەكە.
Top