پرۆژكتەر واتە داتاشۆ بۆ نیشاندانی داتا و زانیارییەكان و روونكردنەوەی زیاتر گرنگی خۆی هەیە، پرۆژكتەرەكان قەبارەیان بە جۆرێكە ناكرێت لە گیرفان بخرێت و بۆ لەگەڵ خۆت بۆ شوێنی دیكەی بەری، ئەی ئەگەر پرۆژكتەرەكە بەقەد قەڵەمێك بێت؟ pen projector كە پێكهاتووە لە سیستەمی پرۆژكتەری لە LED دروستكراو بۆ نیشاندانی داتاكان بەرهەم هاتووە.
قەڵەمەكە لە پوڵا دروستكراوە و چەندین ئەڵقەی هەن بۆ رێكخستنی گەورە و بچووكردنی نیشاندانی داتاكان. قەڵەمەكە لە رێگای بلوتوسەوە فیلم و داتاكان وەردەگرێ و بڵاویان دەكاتەوە.