كۆداكۆپتەرێك ستۆدیوكی سەربەخۆیە

كۆداكۆپتەرێك ستۆدیوكی سەربەخۆیە
رۆڵی كۆداكۆپتەرەكان واتە فڕۆكە بچووكە بێ فڕۆكەوانەكان گرنگی خۆی هەیە، ئەو ئاسانكارییەی كۆداكۆپتەرەكان دەكەین لە بوارەكانی فیلم هەڵگرتنەوەدا لە دەیەی رابردوودا دەبا تێچوویەكی زۆرتدابا، یان ئەم ئەركەت بە كۆپتەر یا بە فڕۆكەی ئاسایی ئەنجام دابا. كۆداكۆپتەرەكان هەر رۆڵیان لە بواری فیلم هەڵگرتنەوەدا نییە، بگرە لە داهاتوودا دەكرێت وەك ئامێرێكی گواستنەوەی خێرا سوودی لێوەربگیرێت و یان وەك پۆستە بۆ گەیاندنی كەلوپەل بەكاربێت، وەك ئەوەی كۆمپانیای ئامازۆن هەوڵی بۆ دەدات.
كۆداكۆپتەری جۆری DJI studio ستۆدۆیەكی فیلم هەڵگرتنەوەیە بەتەواوی، ئەم فڕۆكە بچوكە هەشت رۆتۆر واتە باڵی هەیە بەهۆیەوە دەتوانێت تەنێكی 19 كیلۆیی هەڵبگرێ. بۆیە بۆ هەڵگرنی كامێراكانی Arri Alexa LF لەگەڵ ئاوێنەیەكی گونجاوی كامێرا، سیستەمێكی وایەرلەیسی دی جی ئای و لەگەڵ سیستەمی فۆكوس سوودی لێوەردەگیردرێت.
فڕۆكەی بچووكی ناوبراو دەتوانێت بە خێرایی 80 كیلۆمەتر لە كاتژمێرێكدا بفڕێت. لە فیلم هەڵگرتنەوە لەسەربەرزایی چیاكان و ناو دەریاكان سوودێكی زۆری لێدەبیندرێت.
Top