شیائومی دەستبەندی مای 4ی خستەڕوو
دەستبەندە نوێیەكە شاشەیەكی جۆری ئیمۆڵدی لەسەرە و دیزاینەكەی بەرادەیەك سەرنج راكێشە كە سەرنجی بەكارهێنەرانی بۆ لای خۆی رادەكێشێ. یەكەم دەستبەندیشە كە شاشەكەی رەنگیە.
بەشێك لە تایبەتمەندییەكانی دەستبەندەكە ئەمانەن:
بە بەراورد لەگەڵ ڤێرژنی پێش خۆی واتە (مای باند 3) لە بواری ستایلەوە سەرنج راكێشترە، چونكە شاشەكە رەنگیە و لەسەر شاشەكەش جامێك هەیە كە بەرگری دەكات لە شوخت گرتن، هەروەها لەمپەرێكیشە بۆ بەركەوتن و كەوتنە خوارەوە. هەروەها لە قوڵایی پەنجا مەتر ژێر ئاویشدا كێشەیەكی بۆ نایەتە پێش.
دەستبەندەكە تایبەتە بە وەرزش و هەستەوەرێكی شەش ئامانجی لەسەرە، بۆ مەلەكردن و راكردن، لەش جوانی و پایكسل سواری و بەپێ رۆیشتن زۆر گونجاوە. جگە لەو ئەركانەی باسمان كردن بۆ شێوازی خەوتنی بەكارهێنەریش سوودمەندە. جگە لەوەش لێدانی دڵ، پێوانی هەنگاو، رێژەی سووتانی كالۆری تێدایە و سیستەمی GPSێكی ناوخۆشی هەیە.