Toughbook S10 رۆژێكی تەواو پێویستی بە شەحن نییە

Toughbook S10 رۆژێكی تەواو پێویستی بە شەحن نییە
كۆمپانیای پاناسۆنیك كە یەكێكە لە كۆمپانیا بەرچاوەكانی بواری بەرهەمهێنانی ئامێری ئەلكترۆنی، لەم دواییەدا لاپتۆپی جۆری Toughbook S10ی بەرهەم هێناوە كە تەواو بۆ شوێنە سەخت و دژوارەكان بەرهەم هاتووە، وەك دەشت و دەر و چیاكان، لاپتۆپەكە شاشەكەی 12 ئینجە، كێشەكەی نزیك بە كیلۆ و نیوێك دەبێت، بەڵام تایبەتمەندی هەرە گرنگی لاپتۆپەكە لەوەدایە كە هەتا دوازدە كاتژمێر و نیو باترییەكەی دانابەزێت، پرۆسیسەرەكەی جۆری Intel core i5ـە و هاردەكەی 320 گیگایه و رامەكەی لە نێوان 4 هەتا 8 گیگابایتە. جگە لەوەش یەكێكی دیكە لەتایبەتمەندییەكانی ئەم لاپتۆپە ئەوەیە كە ئەگەر لە بەرزاییەكی بەرزیش را بەربێتەوە تێك ناچێت. بەشێكی دیكە لە تایبەتمەندییەكانی ئەم لاپتۆپە ئەوانەن: لە بلۆتۆسی G3 سوود وەردەگرێ، شوێنێك واتە “پۆرت”ێكی USB3 تێدایە لەگەڵ دوو شوێنی USB2. پۆرتەكانی VGA و HDMIی هەیە.
Top