ئاوێنەی سیحری هەواڵەكان رادەگەیەنێ

ئاوێنەی سیحری هەواڵەكان رادەگەیەنێ
قەت رۆژێك بیرت لەوە دەكردەوە كە ئاوێنە كە بە كەرەستەیەكی ئەوەندە گرنگ سەیر ناكرێت ببێتە دیجیتالی و وەك كۆمپیوتەر بتوانی سایتەكانی پێبكەیەوە و ئێملەكەتی پێ بەڕێ بكەی، لەگەڵ ئەوەی كە بەیانی لەخەوڵ هەڵدەستی دەست و دەموچاوت دەشۆی لە پەنا ئاوێنەكە رادەوەستی بۆ ئەوەی كە خۆتی تێدا ببینی، ئاوێنە سیحرییەكە جگە لەوەی رووخسارت نیشان دەدا هەموو هەواڵە گرنگەكانت بۆ دەخوێنێتەوە، ئەو مۆسیقایەی كە حەزی لێدەكەی بڵاو دەكاتەوە. به دەنگی خۆت ئەو فەرمانانەی كە بە ئاوێنەكەی دەسپێری بۆت ئەنجام دەدا. وەك ئاماژەم پێدا هەواڵەكان دەخوێنیەوە، سەیری ڤیدیۆییەكان دەكەی، پرۆگرامی رۆژانەت لەسەر ئاوێنەكە دەبینی. ئیمێل بەڕێ دەكەی و كڕین و فرۆشتنی ئۆنلاین دەكەی.
Top