چاویلكەیەك هەموو شتێك دەكاتە سێ رەهەندی

چاویلكەیەك هەموو شتێك دەكاتە سێ رەهەندی
سێ رەهەندی واتە 3D ئەو سیستەمەی كە هەموو وێنەیەك بە سێ رەهەندی ببینی، زۆر لەمێژ نییە لەناو جیهانی ئامێری دیجیتالیدا بۆتە باو، بەڵام ئێستا بە راددەیەك پەرەی سەندووە كە رەنگە لەداهاتوودا هەموو شتێك هەر سێ رەهەندی بێت، وەك تەلەڤزیۆن، كامێرا، مۆبایل، كۆمپیوتەر، تەبلێت..تاد. لەم دواییانەدا نۆرە گەیشتۆتە چاویلكەی سێ رەهەندیش، كۆمپانیای سۆنی لە نوێترین داهێنانیدا چاویلكەیەكی بەناوی Personal 3D viewer بەرهەم هێنا كە دەتوانێت وێنەكان لە مەودای 20 مەترییەوە بكاتە سێ رەهەندی. بە بوونی ئەو چاویلكەیە ئیدی پێویست بە تیڤی سێ رەهەندی و كۆمپیوتەری سێ رەهەندی و بە كورتی هیچ ئامێرێكی سێ رەهەندی ناكات، لەو چاویلكەیەدا وێنەكان بە شێوەیەكی گەورە، روون، بە كوالیتی بەرز و بە شێوەی سێ رەهەندی نیشان دەدرێن. لەناو خودی چاویلكەدا دوو شاشەی بچووك هەن كە وێنەكان بە كوالیتی 1280لە 720 پیكسلدا نیشان دەدەن. چاویلكەكە لەگەڵ كامێرا دیجیتالییەكانیش دەگونجێت بەهۆیەوە دەتوانی وێنەی سەر كامێرا دیجیتالییەكە بە شێوەی سێ رەهەندی سەیر بكەی.
Top