ڤیدیۆ پرۆژكتەری سێ رەهەندی

ڤیدیۆ پرۆژكتەری سێ رەهەندی
هەروەك لە یەكێك لە بابەتەكاندا ئاماژەم پێدا، جیهانی سێ رەهەندی هەموو شتێكی گرتۆتەوە، یەكێك لەو ئامێرە دیجیتالییانە كە زۆر لەمێژ نییە لە جیهانی سێ رەهەندیدا خۆی دەبینێتەوە، ڤیدیۆ پرۆژكتەرە، كۆمپانیای سۆنی لە پێشانگای ساڵانەی بەرلین كە گەورەترین پێشانگای كەلوپەلی ئەلكترۆنییە، ڤیدیۆ پرۆژكتەری جۆری VPL-VW95ESی ناساند. ئەمە دووەمین ڤیدیۆپرۆژكتەری ماڵەوەیە، واتە وەك ئامرازەكانی دیكەی دیجیتالی لە ماڵدا سوودی لێوەردەگیرێ. ڤیدیۆ پرۆژكتەرەكە تەكنۆلۆژیای كۆنترۆڵی گلۆپی دینامیكییە و هەروەها تەكنۆلۆژیایەكی دیكەی تێدایە كە كۆنتراستەكە بەهێز دەكا و وێنەكان بە شێوەی سێ رەهەندی شەپۆلدار نیشان دەدات.
Top