تەلەڤزیۆنەكەت بكە بە تابلۆی وێنەكێشان

تەلەڤزیۆنەكەت بكە بە تابلۆی وێنەكێشان
كۆمپانیای LG لەم دواییانەدا تەلەڤزیۆنێكی نوێی بەرهەم هێناوە كە نەك تەنیا تەلەڤزیۆنە، بگرە تابلۆیەكە بۆ وێنەكێشان. تەلەڤزیۆنەكە كە بە جۆری PZ850Tناسراوە، لە جۆری پلاسمایە، بە سوود وەرگرتن لە پێنووسێكی تایبەت دەكرێت زۆر بە ئاسانی شاشەكەی بكەی بە تابلۆی نیگاركێشان. خودی تەلەڤزیۆنەكە تەكنۆلۆژیای 3D هەیە، لە سایزی 50 و 60 ئینجی دایە. تەلەڤزیۆنەكە بە پەنجەی دەست یان بە هەر ئامێرێكی دیكە هەستیار نییە، تەنیا بە بەو پێنووسە هەستیارە كە تایبەتە بە تەلەڤزیۆنەكە. بەڕێوەبەری كۆمپانیای LG كە بەرهەمهێنی تەلەڤزیۆنەكەیە دەڵێت، ئێستاكە كە هەموو شتێك بەرەو لەمسی بوون دەڕوات پێویستە تەلەڤزیۆنیش دوانەكەوێت.
Top