ئاشنابوون بە مۆبایلی Xperia arc s سۆنی ئەریكسۆن

ئاشنابوون بە مۆبایلی Xperia arc s سۆنی ئەریكسۆن
سۆنی ئەریكسۆن كە یەكێكە لە كۆمپانیا گرنگەكانی بەرهەمهێنی مۆبایل، لەم دواییانەدا نوێترین مۆبایلی خۆی بەناوی Xperia Arc s بەرهەم هێنا، دەكرێ بڵێن بەهێزترین مۆبایلە لە بواری مۆڵتی میدیاوە، سۆنی لەم مۆبایلەدا پرۆسیسەری 1.4گیگاهێرتزی بەكار هێناوە، 512 میگابایت رامەكەیەتی. كامێراكەی 8 میگاپیكسەلە، كە هەستەوەری ExmorRی لەگەڵدایە، جگە لەوەی توانای تۆماركردنی ڤیدیۆیی بە فۆرماتی HDهەیە، دەتوانی وێنەی دوو رەهەندیش بكاتە سێ رەهەندی. لەسەرەتادا وێنەكان بە سێ رەهەندی ناگیرێن، بەڵام دواتر بەهۆی تەكنۆلۆژییەك كە لە مۆبایلەكەدا هەیە دەكرێن بە سێ رەهەندی. مۆبایلەكە 5 رەنگی هەیە.
Top