بەشی فۆتۆی یاهوو گۆڕانكاری بەسەردادێت

بەشی فۆتۆی یاهوو گۆڕانكاری بەسەردادێت
ساڵیانێكی زۆر كۆمپانیای یاهوو وەك تاكە ركابەری كۆمپانیای گوگڵ دەناسرا، هەرچەندە هێشتاش سایتی یاهوو وەك گەورەترین سایتی خزمەتگوزاری ئیمێل سەیر دەكرێت، لەم ماوەیەدا بەشی فۆتۆی سایتی یاهوو گۆڕانكارییەكی جددی بەسەرداهاتووە، لە رووی نیشاندانەوە وەك سایتی گوگڵی لێهاتووە، جگە لەوەش چەندین تایبەتمەندی دیكەی پێوە زیاد كراوە وەك: نیشاندانی دواین وێنە، نیشاندانی گەلەرێك لە وێنەكە، هەروەها نیشاندانی وێنەیەك كە مەبەستە لە فەیسبووكدا، بەڵام لەكاتێكدا بەشی نیشاندانی وێنەكانی فەیسبووك دەكرێتەوە كە ئێوە ئەكاونێتكێتان لە فەیسبووكدا هەبێت. تایبەتمەندییەكی دیكەی ئەو خزمەتگوزارییە نوێیەی یاهوو ئەوەیە كە وێنەكان بەشێوەی سلاید نیشان دەدات.
Top