هـــــه ر جــــــــــاره و وه ڵامـــــــــــــی پــرسیــارێـــــــــــك

هـــــه ر جــــــــــاره و وه ڵامـــــــــــــی پــرسیــارێـــــــــــك
خوێنەرێكی ئازیز پرسیاری ئەوە دەكات كە هەر كاتێك تێكستێك لە یەكێك لە سایتەكانی ئینتەرنێت لە پرۆگرامی word دا كۆپی دەكەم، تێكستەكەی هەمووی دەبێتە هێمای پرسیار بەم شێوەیە (؟؟؟؟؟؟) پێموابوو گرفت لە ئەو پرۆگرامەدایە كە سایتەكەی پێدەكەمەوە، كەچی گشت پرۆگرامەكانی وەك “گوگڵ كرۆم، فایر فۆكس، ئینتەرنێت ئیسكپلۆرێر” تاقی كردەوە كەچی گرفتەكە هەروەك خۆی مایەوە، رێگە چارەیەك هەیە؟
خوێنەری بەڕێز ئەوە هیچ پێوەندی بە پرۆگرامی Wordـەكەی تۆوە نییە، بگرە هۆكاری سەرەكی ئەو گرفتە لە بەشی Encoding ی لاپەڕەی ئینتەرنێتەكەتە، لە هەموو ئەو پرۆگرامانەی كە سایتەكانی پێدەكەیەوە، وەك ئەو پرۆگرامانەی ئاماژەت پێداون بەشی Encoding بكەوە، لەوێدا لەسەر بەشی sting دا ئەو فەرمانە هەڵبژێرە “UTF-8” پاشان كۆپی بكە، بزانە گرفتەكە چارەسەر كراوە، بەڵام كاتێك كە كۆپی دەكەی باشترە تەنیا دەقەكەی كۆپی بكەی ئەویش لە بەشی Paste دا فەرمانی paste special لێبدە و دواتر تەنیا بەشی تێكستەكە هەڵبژێرە. ئیدی گرفتەكەت چارەسەر دەبێت.
Top