ماوس و سكاینەر لەیەك جەستەدا

ماوس و سكاینەر لەیەك جەستەدا
بۆ خوێنەری كورد، گۆرانی “ئێمە گیانێكین لە یەك جەستەدا” نامۆ نییە، بەڵام بوونی دوو ئامێر لە یەك قەپێلكدا وەك ماوس و سكاینەری جۆری LSm-100 كە بەرهەمی كۆمپانیای LGیە نامۆ بێت. كۆمپانیای ناوبراو نیازی هەیە بەم ماوسە گۆڕانكاری لە دنیای سكاینەردا بكات، چونكە ماوسەكە تەنیا بە داگرتنی دوگمەیەك دەبێتە سكاینەر و بە ئاسانی لاپەڕەیەكی بەقەد A3یش سكان دەكات. دواتر لە فۆرماتی JPG، PDF، TIFF و چەند فۆرماتێكی دیكە دەتوانی خەزنی بكەی.
رەنگە ئەوەیان زۆر گرنگ نەبێت، بەڵام ئەوەی جێگەی سەرنجە ئەوەیەكە بەهۆی ئەو ماوسە سكاینەرەوە دەتوانی هەموو دەقێك وەربگری و راستەوخۆ دەقەكە بگوازیەوە بۆ پرۆگرامی Wordیان Excel و دەستبەجێ دەقەكان دەستكاری بكەی.
Top