به بێ كــــۆمپیوته ر داتاكـــانت له هــاردێكه وه بگوازه وه بۆ هاردێكی دیكه

به بێ كــــۆمپیوته ر داتاكـــانت له هــاردێكه وه بگوازه وه بۆ هاردێكی دیكه
لەم سەردەمەدا پاراستن و راگرتنی داتاكان گرنگییەكی زۆری پێدەدرێ، لەو كاتەوە كە داتاكان بوونەتە دیجیتالی ئامێرەكانی تایبەت بە هەڵگرتن و راگواستنی داتاكانیش بەرفرە بوونە. یەكێك لەو ئامێرانەی كە بۆ راگواستنی داتاكان سوودی لێوەردەگیرێ هاردی خاریجییە. واتە هاردی دەرەكی، بەڵام هارد بە كۆمپیوتەرەوە پێوەند بدرێت ئەگینا داتاكان دەستكاری ناكرێن، بەڵام كۆمپانیای تۆشیبا كە یەكێكە لە گەورە كۆمپانیاكانی بەرهەمهێنی ئامێری دیجیتالی هاردی جۆری addonicsی بەرهەم هێناوە كە لە رێگەی وایەرلەیس و پۆرتی USBیەوە بە ئامێرەكانی دیكە پێوەند دەدرێ و شاشەیەك لەسەر هاردەكە هەیە بۆ نیشاندانی داتاكانی ناو هاردەكە. هەر لەسەر هاردەكە دوگمەكانی كۆپی كردن و بەدواداگەڕان و سڕینەوە هەیە، بەهۆی وایەرلەیسەوە دەتوانی داتاكان لەو هاردەوە بگوازیەوە بۆ هاردێكی دیكە. هاردەكە زیاتر بەمەبەستی ئەركی ئەمنییەتی سوودی لێوەردەگیرێ.
Top