كــــیبۆردی تـــایبهت بــه مرۆڤه پهككهوتهكان

كــــیبۆردی تـــایبهت بــه مرۆڤه پهككهوتهكان
كیبۆرد گرنگترین پارچەی كۆمپیوتەرە بۆ پێوەندی نێوان كۆمپیوتەر و مرۆڤ، ئەو پێوەندییەش تەنیا لە رێگەی پەنجەكانەوە دەبێت، ئەدی ئەگەر یەكێك بەهەر هۆیەكەوە بێت پەنجەكانی دەستی نەمابن، دەكرێت بە پەنجەكانی كاری كۆمپیوتەر بكات؟ كۆمپانیاكانی بەرهەمهێنی ئامێری دیجیتالی بیریان لەوە كردۆتەوە، هەربۆیە كیبۆردی جۆری proiitest یان بەرهەم هێناوە. كیبۆردەكە گشت فەرمانەكان تەنیا بە پەنجەكانی پێ ئەنجام دەدات، تەنانەت فەرمانی ماوسیش هەر بە پەنجەكانی پێ ئەنجام دەدرێن. هەروەك دەبینن لەسەر كیبۆردەكە گشت پیتەكان نووسراون كە بە دانانی هەر پەنجەیەكی پێ تایبەت بەو پیتە فەرمانەكە جێبەجێ دەبێت.
Top