پرۆژكتۆر و كامێرای فۆتۆگرافی

پرۆژكتۆر و كامێرای فۆتۆگرافی
بەیەكەوەگرێدانی چەند ئامێر لە ئامێرێكدا، واتە ئامێرێك كە ئەركی چەندین ئامێر جێبەجێ بكات هەم لایەنی سلبی هەیە و هەم لایەنی ئیجابی، لایەنی سلبی ئەوەیە كە بە تێكچوونی ئامێرەكە چەندین ئامێر تێكدەچن، بۆ نموونە ئامێر هەیە هەم فاكسە و هەم فتۆكۆپییە و هەم سكاینەر و هەم پرێنتەرە، پێكەوە بوونی ئەو گشت ئامێرە زۆر بە سوودە، چونكە جێگە ناگرێ زۆربەی ئەركەكان لە یەك كاتدا جێبەجێ دەبن، بەڵام لایەنی سلبی ئامێرەكە ئەوەیە كە هیچ كام لەو ئامێرانە كارایی ئامێرێكیان نییە كە بە تەنیایە.
كۆمپیانیای نیكۆن كە یەكێكە بەرهەمهێنەرانی تەكنۆلۆژیای نوێ، لەم دواییانەدا كامێری جۆری S1200pjبەرهەم هێناوە كە جگە لەوەی كامێرایەكی باشە بۆ گرتنی وێنە و فیلم، پرۆژكتۆرێكیشی هەیە كە دەكرێت بەهۆیەوە وێنەكان لەسەر پەردەیەكی سپی نیشان بدرێن. جگە لەوەش كامێراكە بە ئامێرەكانی ipad، iphone، touch...تاد پێوەند دەدرێ.
Top