كارتی میمۆری وایەرلەیس

كارتی میمۆری وایەرلەیس
رەنگە بۆ هەمووتان كارتی میمۆری وەك پارچەیەكی دیجیتالی ئاشنا بێت، كارتی میمۆری بۆ هەڵگرتن و خەزنكردنی داتاكان لە مۆبایل و كامێرای فۆتۆگرافی و فیلم هەڵگرتنەوە سوودی لێوەردەگیرێت. قەوارەی كارتی میمۆری بەپێی جۆری ئامێرەكە جیاوازە.
لەم دواییانەدا كارتێكی میمۆری بەرهەم هاتووە كە بە جۆری Eye-fi ناسراوە، ئەوە یەكەمین كارتی میمۆرییە كە لە رێگەی وایەرلەیسەوە داتاكان بۆ سەر كۆمپیوتەر دەگوازێتەوە. لە رواڵەتدا هیچ جیاوازییەك لەنێوان كارتی میمۆری وایەرلەیس و كارتی میمۆری ئاسایی دیكە نییە. بەهۆی ئەو كارتەوە زۆر بە ئاسانی وێنەو ڤیدیۆیەكان بۆ سەر ئایفۆن، ئایپاد و كۆمپیوتەر دەگوازرێنەوە. بۆ هەر جارێك كە سوود لەو كارتە وەربگری پێویستە ئیمێلی كەسەكە، ناو و پاسۆرد دابنێی، ئەوەش بەمەبەستی نەدزرانی داتاكانی سەر كارت میمۆرییەكەیە.
Top