سوپەر لاپتۆپی Razer blade موژدانەیەك بۆ گەیمەرەكان

سوپەر لاپتۆپی Razer blade موژدانەیەك بۆ گەیمەرەكان
ئایا ئەوە راستە كە بۆ گەمەكردنی ئەلكترۆنی هیچ كاتێك لاپتۆپ شوێنی كۆمپیوتەری دیسكتۆپ ناگرێتەوە؟ تۆ بڵێی وابێ. بێگومان هەتا بەرهەمهێنانی لاپتۆپی جۆری Razer blade پرسیارەكە جۆرێكی دیكە وەڵام دەدرایەوە، بەڵام ئێستا دەڵێن نەخێر لاپتۆپی ناوبراو تەواو گونجاوە بۆ گەمەی ئەلكترۆنی. چوارچێوەی پێكهاتەی لاپتۆپەكە لە ئەلۆمینۆمە، CPUی جۆری Core i7ی لەسەرە، خێراییەكەی 2.8 گیگایە، رامەكەی 8 گیگابایتە. كارتی گرافیكی واتە كارتی شاشەی 2 گیگابایتە. لاپتۆپەكە 17 ئینجە و كێشەكەی 3 كیلۆیە. شاشەكەی تەواو لەمسییە. 10 دوگمەی تایبەت بە پرۆگرامدانان بۆ یاری لەگەڵدایە، هاردەكەی 320 گیگابایتە.
Top