سایتێك بۆ نیشاندانی وێنە پانۆراماییەكان

سایتێك بۆ نیشاندانی وێنە پانۆراماییەكان
وێنەی پانۆرامایی بەو وێنانە دەگوترێن كە دەكرێت هەتا 360 پلە بەدەوری خۆیدا بسوڕێتەوە، واتە دەكرێ لە هەموو گۆشەكانەوە سەیری بكەی، هەندێك پرۆگرام هەن كە بە تێكەڵكردنی چەند وێنەیەك وێنەیەكی پانۆرامایی دروست بكەی، هەروەها لە تەكنۆلۆژیای كامێرای دیجیتالی نوێدا ئەم توانایە هەیە كە وێنەی پانۆرامایی بەرهەم بێت، جگە لەوەش پرۆگرامی فۆتۆشۆپ ئیمكانی دروستكردنی وێنەی پانۆرامایی هەیە و بەدانانی چەند وێنەیەك لە دیمەنێكە ئۆتۆماتیكی وێنەكان لەلای یەك دادەنێ و وێنەیەكی پانۆرامایی دەخولقێنێ.
سایتی http://www.360cities.net سایتێكە كە لە هەموو گۆشەیەكی ئەم جیهانە وێنەی پانۆرامایی گرتووە، وێنەكان هەم كوالیتیان لەسەرێیە و هەم لە باری پانۆراماییەوەش بێ كەموكوڕین، لەم سایتەدا ئەگەر وێنەی شوێنێكت مەبەست بێت دەتوانی سێرچی ئەم شوێنە بكەی هەتا چەندین دیمەن لە وێنەی پانۆرامایی ئەم شوێنە جوگرافییەت بداتێ. جگە لەوەش دەتوانی ئەكاونتێك لەو سایتەدا بۆخۆت بكەیەوەو چەند وێنەیەكی خۆتی كە لە شوێنێك گرتووتن دابنێی و پاش چەند چركەیەك وێنەیەكی جوانی پانۆراماییت دەداتێ، هەروەها دەتوانێ گەر حەز بكەی وێنەكانت نیشانی بەشداربووانی سایتەكە بدەی.
Top