ئاسۆس و تەبلێتێكی سەرنجڕاكێش

ئاسۆس و تەبلێتێكی سەرنجڕاكێش
كۆمپانیای Asus بەم دواییانە نوێترین تەبلێتی خۆی بەناوی Eee pad slider SL خستە بازاڕەوە، تەبلێتەكە رامەكەی یەك گیگابایتە، كە ئەمەش دەبێتە هۆی ئەوەی كە كارایی تەبلێتەكە زۆر بچێتە سەر. شاشەی تەبلێتەكە 10 ئینجە و تەواو لەمسییە، لە یەك كاتدا دەتوانی 10 پەنجە بناسێ، ئەوەش بۆ ئەو یارییانەی كە بە گروپ دەكرێن زۆر بە سوودە. هەروەها شاشەكە لە جۆری IPSـە و دەكرێ بۆ هەردوو جۆری ئاسۆیی و ستوونی بەكار بێت.
هاردەكەی 16 گیگایی و 32 گیگاییە. تەبلێتەكە كەلێنی Mini HDMI و كەلێنێكی USBی هەیە، بەڵام گرنگترین بەشی تەبلێتەكە بوونی كیبۆردی جۆری full Qwertyیە، كێشی تەبلێتەكە 960 گرامە، باترییەكەی هەتا 25 كاتژمێر شەحنەكەی دانابەزێ.
Top