ناساندنی پرۆگرامی UltraSlideshow Flash Creator

ناساندنی پرۆگرامی UltraSlideshow Flash Creator
بەرهەمهێنانی ئەلبومی دیجیتالی و دروستكردنی سلایدەكان جگە لەوەی كە یادەوەرییەكان بە زیندوویی رادەگرێت، یارمەتیدەرێكی باشیشە بۆ ئەوەی كە بیرەوەرییەكان لە چوارچێوەی وێنەی تۆماركراودا بەشێوەیەكی زیندوو و جووڵەدار هاوكات لەگەڵ مۆسیقایەكی دڵگر بە نەمری بمێننەوە. پرۆگرامی UltraSlideshow Flash Creator پرۆگرامێكی بەهێزە لەم بوارەدا، بەكارهێنەر دەتوانێ تەنیا وێنەكان هەڵبژێرێ و هەروەها مۆسیقایەكی تایبەت بەخۆی بۆ دابنێت، دواتر لە دەیان دیزاینی لە پێشدا ئامادەكراو سوود وەربگرێت.
ئێفێكیتی جوڵەداری سەرنجڕاكێش بۆ جوڵەداركردنی وێنەكان لەبەرچاو گیراوە، تا لە پاش دانانی وێنە و مۆسیقاكە ئێفێكتەكەش دابندرێ بۆ ئەوەی كە ئەلبومە دیجیتالییەكە بە ویستی بەكارهێنەرەكەی بێت.
Top