ماوس یان ته رازووی دیجیتالی

ماوس یان ته رازووی دیجیتالی
له‌بابه‌تێكی دیكه‌ی ئه‌م لاپه‌ڕه‌یه‌دا ئاماژه‌مان به‌وه‌دا كه ماوسی كۆمپیوته‌ر ئه‌ركی سه‌ره‌كی ئه‌وه‌یه كه فه‌رمانه‌كانی به‌كارهێنه‌ر بۆ كۆمپیوته‌ر بگوازێته‌وه، به‌ڵام له ژماره‌ی پێشووی ئه‌م گۆڤاره‌دا ئاماژه‌مان به ماوسێك دا كه هه‌م ماوسه و هه‌م ئامێری حاسبیبه، ئه‌مجاره‌یان ماوسێكتان پێده‌ناسێنین كه جگه له‌وه‌ی ئه‌ركه‌كانی ماوس راده‌په‌ڕێنێ، ئه‌ركی ته‌رازووی دیجیتالیش جێبه‌جێ ده‌كات.
ماوسه‌كه به‌رهه‌می كۆمپانیای براندۆیه، كه ده‌كرێت به‌كارهێنه‌ره‌كه‌ی ئه‌ركی كێشانیشی پێ جێبه‌جێ بكات، ره‌نگه زیاتر بۆ زێڕه‌نگه‌ره‌كان گونجاو بێت، كه هه‌م ئه‌ركی كۆمپیوته‌ری پێ ئه‌نجام بده‌ن و هه‌م زێڕیشی پێ بكێشن. یان ده‌كرێت وه‌ك ته‌رازوویه‌كی دیجیتالی چێشتخانه بێته ژمار، ته‌رازووه ماوسه‌كه ده‌توانێت تا 500 گرام به وردی و بێ هه‌ڵه كێش بكات.
Top