كارتی شاشه‌ی وایه‌رله‌یس
له‌م دواییانه‌دا كۆمپانیای Galaxy كارتی شاشه‌یه‌كی داهێنا كه به‌بێ وایه‌ر به كۆمپیوته‌ر ده‌به‌سترێته‌وه. هه‌ر به‌بێ وایه‌ریش وێنه‌كان بۆ ته‌له‌ڤزیۆن راده‌گوێزێ. به‌و هۆیه‌وه كه‌یسی كۆمپیوته‌ره‌كه‌ت له‌سه‌ر هه‌ر شوێنێك له ماڵهكهتدابێت كارتی شاشه‌كه ده‌توانێت وێنه‌كان به دیقه‌ی 1080p بگوازێته‌وه. كارتی شاشه‌كه پێنج ئالێری تایبه‌تی پێوه به‌نده بۆ ئه‌وه‌ی كه هیچ به‌ربه‌ست و دیوارێك نه‌بێته له‌مپه‌ڕ له رێگای گواستنه‌وه‌ی دیمه‌نه‌كان بۆ سه‌ر ته‌له‌ڤزیۆن.