چوارچێوەی وێنەی دیجیتالی پرێنتیش دەكات
كۆمانیای سۆنی چوارچێوەیەكی وێنەی دیجیتالی بەرهەم هێناوە كە لەگەڵ ئەوەیدا وێنەكان بە سلاید نیشان دەدات دەتوانێ هەر وێنەیەك كە نیازتە پرێنتی بكەی و هەم چوارچێوەی دیجیتالییە و هەم پرینتەر. چوارچێوە دیجیتالییەكە بە DPP-F800/B ناسراوە شاشەیەكی LCDی روون و شەفافە و خاوەنی 256 میگابایت هاردە. دەكرێت 500 وێنە بە كوالیتی بەرزەوە تێیدا خەزن بكرێت، لەو چوارچێوە دیجیتالییەدا دەتوانی وێنەكان بسوڕێنی و هەروەها دەكرێت چەندین كارتی میمۆری بۆ دابندرێت. وێنەكان دەكرێت بە ریمۆت كۆنترۆڵی تایبەت كۆنترۆڵ بكرێن.