ئه‌و له‌زگه‌یه‌ی گشت شاشه‌یه‌ك ده‌كاته سێ ره‌هه‌ندی
به‌دوای داهاتنی ته‌له‌ڤزیۆنی 3D واته سێ ره‌هه‌ندی، كۆمپانیایه‌كی ژاپۆنی هه‌ر راست به‌و بیرۆكه‌یه ئاماژه‌م پێدا، له‌زگه‌یه‌كی شه‌فاف و روونی به‌رهه‌م هێناوه كه ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر هه‌ر شاشه‌یه‌ك دابندرێت ده‌یكات به سێ ره‌هه‌ندی.
كۆمپانیای ژاپۆنی گلۆبال ڤی‌و، ئه‌و له‌زگه‌یه‌ی به‌رهه‌م هێناوه كه شاشه‌ی مۆبایل، كۆمپیوته‌ر، ته‌له‌ڤزیۆن، كامێرا...تاد ده‌كاته سێ ره‌هه‌ندی. له‌زگه‌كه كه به Pic3D ناسراوه به‌جۆرێك شاشه‌كه ده‌كاته سێ ره‌هه‌ندی كه پێویست به چاویلكه‌ی سێ ره‌هه‌ندی نه‌كات. ئه‌و له‌زگه هۆشمه‌نده له عهدهسهیهك و پرۆگرامێكی تایبه‌تی پێكهاتووه.