سایتی zoho گهنجینـهیهك له پرۆگرامه‌كان

سایتی zoho گهنجینـهیهك له پرۆگرامه‌كان
سایتی zoho له كۆمه‌ڵێك پرۆگرامی زۆر گرنگ كه ئه‌ركی رۆژانه‌ی پێرادهپهڕێنین پێكهاتووه، هه‌موو پرۆگرامه‌كان ئۆنلاین و به خۆڕایین، خزمه‌تگوزارییه‌كانی ئه‌و سایته ده‌توانێ جێگره‌وه‌كه‌ی باش و گونجاو بێت بۆ ئه‌و پرۆگرامانه‌ی كه‌له‌سه‌ر كۆمپیوته‌ره‌كه‌تدا هه‌ن.
بۆ ناساندنی خزمه‌تگوزارییه‌كانی ئه‌و سایته پێویسته چه‌ند نموونه‌یه‌ك بهێنینه‌وه، له‌سه‌ر كۆمپیوته‌ره‌كه‌ی خۆت به‌هه‌ر هۆیه‌ك بێت پرۆگرامی wordی له‌سه‌ر نییه و به‌ڵام نیازت هه‌یه بابه‌تێك بنووسی، كاته‌كه‌ش وا نییه بۆ دابه‌زاندنی ئه‌و پرۆگرامه‌كه، له‌كاتێكی وادا له سایتی zoho پرۆگرامی word هه‌یه كه ده‌كرێت ئه‌ركه‌كانت راپه‌ڕێنێ و بێ ئه‌وه‌ی كه دابه‌زێته سه‌ر كۆمپیوته‌ره‌كه‌ت، یان ده‌ته‌وێ چه‌ند ده‌ستكارییه‌ك له وێنه‌یه‌كدا بكه‌ی، به‌ڵام نه پرۆگرامی فۆتۆشۆپ و نه هیچ پرۆگرامێكی هاوشێوه‌ی فۆتۆشۆپ له‌سه‌ر كۆمپیوته‌ره‌كه‌ت نین، بۆیه ده‌توانی له‌و سایته سوود وه‌ربگری، به كورتی هه‌موو پرۆگرامه گرنگه‌كان له‌و سایته‌دا به‌شێوه‌ی ئۆنلاین هه‌ن. به‌ڵام بۆ سوود وه‌رگرتن له‌و پرۆگرامانه ده‌بێ له‌پێشدا ناوی خۆت بنووسی و ئه‌كاونتێك بۆخۆت بكه‌یه‌وه.
Top