میدیاپلەیەرێك 13 هەزار وێستگەی رادیۆ وەردەگرێت

میدیاپلەیەرێك 13 هەزار وێستگەی رادیۆ وەردەگرێت
میدیاپلەیەر یان سیستەمی بڵاوكردنەوەی مۆسیقی كە بەئامێری دیجیتالی گەنجان ناسراوە، شوێنی تەسجیلی ریكوردەری گرتۆتەوە. لەم دواییانەدا كۆمپانیای bang& olufsen نوێترین میدیاپلەیەری بەرهەمهێنا كە بۆخۆی ئەرشیفێكی گەورەی مۆسیقایە و زیاتر لە 13 هەزار وێستگەی رادیۆی ئینتەرنێتی تێدایە. بەم توانایەوە بەكارهێنەرەكەی دەتوانێت هەر مۆسیقایەك كە حەزی لێدەكات گوێی لێبگرێ. دیزاینی ئامێرەكە ئاسان و سەرنجڕاكێشە و بەكارهێنانی گەلێك ئاسانە. ئەو ئامێرە لەگەڵ زۆربەی ئامێرەكانی وەك هاردی دەرەكی، كۆمپیوتەری لاپتۆپ، فلاش میمۆری و سپیكەر پێوەندی هەیە. هەروەها شاشەیەكی 10 ئینجی هەیە، جگە لەوەش دوگمەیەك كە بە سوڕاندنی دەتوانی فایلە مۆسیقییەكان لە وێستگە رادیۆییەكانی ئینتەرنێتدا بدۆزیەوە.
Top