به پرۆگرامێك وێنه سڕاوهكانتان بگه ڕێننه وه

به پرۆگرامێك وێنه سڕاوهكانتان بگه ڕێننه وه
له جیهانی دیجیتالیدا هیچ شتێك له‌وه ناخۆشتر نییه كه فایلێكی گرنگ جا به هه‌ر هۆیه‌ك بێت بسڕێته‌وه. بۆ نموونه كتێبێكت ته‌واو كردووه به‌ڵام ده‌بینی له یه‌ك كاتدا كتێبه‌كه ده‌سڕێته‌وه و ئاسه‌واریشی نامێنێ. یان چه‌ند وێنه‌یه‌كی رۆژی له دایك بوونتان یان وێنه‌ی دوكیۆمێنتێكی زۆر گرنگ له‌سه‌ر كۆمپیوته‌ره‌كه‌ت ده‌سڕێته‌وه. گه‌لێك پرۆگرام هه‌ن بۆ ئه‌و كاته هه‌ستیارانه و گێڕانه‌وه‌ی وێنه سڕاوه‌كان، یه‌كێك له پرۆگرامه سه‌ركه‌وتووه‌كان، پرۆگرامی Ashampoo GetBack Photo كه چاره‌سه‌ری زۆر له‌و گرفتانه ده‌كات. پرۆگرامه‌كه ته‌نانه‌ت هه‌ر وێنه‌یه‌ك له هه‌ر شوێنێك بێت، له فلاش میمۆری، میمۆری كامێرا یان میمۆری كۆمپیۆته‌ر سڕابێته‌وه ده‌یهێنێته‌وه. كاركردن به‌و پرۆگرامه گه‌لێك ئاسانه. چونكه خۆی له چه‌ند فه‌رمانێك پێكهاتووه و به‌س. پرۆگرامه‌كه زۆربه‌ی كامێرا دیجیتالییه‌كان ده‌ناسێ، هه‌روه‌ها پشتیوانی له زۆربه‌ی فۆرماتی فلاش میمۆرییهكان ده‌كات.
Top