كۆمپیوتەر لە كیبۆرد دا

كۆمپیوتەر لە كیبۆرد دا
كیبۆرد یان تەختەی دوگمەكان وەك پارچەیەكی گرنگی كۆمپیوتەر دێتەژمار، بەڵام كۆمپانیای ئاسۆس هاتووە ئەو شتەی پێچەوانە كردۆتەوە، كۆمپیوتەری وەك پارچەیەكی كۆمپیوتەر داناوە. ئەوەتا لەم داهێنانەی كۆمپانیای ئاسۆسدا سەیر بكەن كە كیبۆردی جۆری Eee keyboard Pc بەرهەم هێناوە كە لەناویدا كۆمپیوتەرێكی زۆر جوان و سەرنج راكێش خۆی دەنوێنێ. جگە لەوەی كیبۆردەكە كۆمپیوتەری هەیە، دەتوانێ لەگەڵ شاشەش دابنرێت و ببێت بە كۆمپیوتەرێكی تەواو.
بەهۆی كێشەی كەمی كیبۆرد، كۆمپیوتەرەكە دەتوانێ وەڵامدەرەوەی كارە ئیدارییەكان بێت كە بە زۆری بە بوونی گرفتی كەم جێگەیەوە گلەییان هەیە. كیبۆرد كۆمپیوتەرەكە بە تەلەڤزیۆنی HDTV پێوەند دەدرێ و دەیكاتە ئامێرێكی گەمەكردن و مۆڵتی میدیا بۆ هەموو ئەندامانی خێزان.
Top