پێنووسی سیحری گشت شاشەیەك دەكاتە لەمسی

پێنووسی سیحری گشت شاشەیەك دەكاتە لەمسی
حەز دەكەی شاشەی كۆمپیوتەرەكەت، مۆبایلەكەت، كامێراكەت..تاد لەمسی بێت و تەنیا جوڵەی پەنجەكان فەرمان وەربگرێت. كۆمپانیایەكی ئیتالی ئەو خەونەی هێنایە دی ئەویش بە داهێنانی پێنووسێك كە گشت شاشەیەك دەكاتە لەمسی.
پێنوسەكە كە بەناوی Planny Evoیە بە رواڵەت وەك پێنووسێكی ئاسایی دەچێت، پێنووسەكە پرۆگرامێكی لەگەڵدایە كە بە ئاسانی لەسەر كۆمپیوتەر دادەبەزێت. هەركە پرۆگرامەكە دابەزی، شاشەكە دەبێتە شاشەیەكی لەمسی. بەهۆی قەڵەمەكەوە دەتوانی ئەركەكانت راپەڕێنی. بەكارهێنەران دەتوانن بەهۆی پێنووسەكەوە وەك خودكارێكی ئاسایی لەسەر شاشەكە بنووسن و پاشان نووسینەكانیان بە فۆرماتی PDF. JPG خەزن بكەن.
Top