بە میدیاپلەیەری سۆنی زمانی ئینگلیزی فێربە

بە میدیاپلەیەری سۆنی زمانی ئینگلیزی فێربە
سۆنی كە یەكێكە لە كۆمپانیا بەرهەمهێنەكانی كەلوپەلی دیجیتالی بەم دواییانە میدیا پلەیەرێكی بەرهەم هێنا كە جگە لە ئەركی خۆی كە بڵاوكردنەوەی مۆسیقییە، تایبەتمەندی فێركردنی زمانیشی هەیە. بۆ نموونە لە تایبەتمەندییە گرنگییەكانی ئەم میدیا پلەیەرە ئەوەیە كە خزمەتگوزاری karaoke هەیە، كە تایبەتە بە فێربوونی زمان. هەروەها تۆماركردنی و دەنگ و بۆ ئەوەی كە لەگەڵ فۆنەتێكی زمان بگونجێت. میدیا پلەیەرەكە چەندین جۆری هەیە وەك جۆری A860 كە لەگەڵ هیدفۆنی بلوتوس پێوەندی دەدرێت. شاشەكەی 2.8 ئینجی لەمسییە. ئەوەی تریان جۆری S760BTیە كە شاشەیەكی دوو ئینجی هەیە، ئەویش سیستەمی بلوتوسی هەیە و باترییەكەی تاكو 50 كاتژمێر دەخایەنێ.
Top