لەڕێی ئایفۆن بە خۆڕایی پێوەندی بكە و كورتە پەیام بنێرە

لەڕێی ئایفۆن بە خۆڕایی پێوەندی بكە و كورتە پەیام بنێرە
موبایلی ئایفۆن لە جیهانی مۆبایلدا شۆڕشێكی بەڕێخست، چونكە ئایفۆن لە بازنەی مۆبایلێكی ئاساییدا نەما و گەلێك تایبەتمەندی پێوە زیاد بوون كە هەتا ئەوكات هیچ هاندێكی مۆبایل بەخۆیەوە نەدیبوو. لە مۆبایلی ئایفۆندا دەتوانی بە خۆڕایی قسە لەگەڵ دۆستانت بكەی جا لە هەر كوێیەكی ئەم جیهانەدا بن. بەهۆی پرۆگرامی Viber بە ئاسانی ئەم ئەركە جێبەجێ دەبێت. هەر ئەوەندە بەسە كە پرۆگرامەكە لەسەر هاندەكەت دابەزێنی، پرۆگرامەكە پاش ئەوەی دابەزی داوای ژمارەی پێوەندی دەكات كە دەبێ ژمارەی مۆبایلەكەی خۆتی بدەیە. پاشان سەبر كە تا بەهۆی كورتە پەیامێكەوە كۆدێكی 4 ژمارەیت بۆ بێت. بە دانانی ئەو كۆدە ئێوە ئەكتیڤ دەبن. دوای ئەكتیڤ بوون لیستی پێوەندییەكانت سێرچ دەكات، ئەو هاوڕێیانەت كە لەو پرۆگرامە سوود وەردەگرن دەدۆزێتەوە دەیانخاتە لیستەكەتەوە. هەروەها دەتوانن ئێوە پێشتر هاوڕێیانتان لە دابەزاندنی ئەو پرۆگرامە بۆ سەر مۆبایلەكانیان ئاگادار بكەنەوە تاكو بە خۆڕایی پێوەندیتان هەبێت، بەڵام جێگەی وەبیرهێنانەوەیە، دەبێ بۆ سوود وەرگرتن لەم پرۆگرامە و پێوەندی بە خۆڕایی ئینتەرنێت لەسەر هێڵەكەتان ئەكتیڤ بێت، تەنانەت گەر هێڵێكی زۆر لاوازیش بێت گرفت نییە.
Top