ئەو لاپتۆپەی وزەی خۆی لە ئاو وەردەگرێ
لاپتۆپی ناوبراو شاشەكەی دوو رووكەشی هەیە كە بە ئاسانی دەتوانی لە بتڵێك یان پیاڵەیەك ئاو دابندرێ. لایەكەی دیكەی وزەی لە خۆر وەردەگرێ، واتە لەیەك كاتدا هەم خۆر و هەم ئاو وەك وزە بەكاردێنێ. گەر لاپتۆپەكە بە كوژاوەیی لەناو ئاو دابنێی بە خێرایی شەحن دەبێتەوە. جگە لەوەش لە بواری دیزاینەوە زۆر سەرنجڕاكێشە.