پێنووسی دیجیتاڵی راڤەی قورئان دەكات
پێنووسەكە لەسەر هەر قورئانێك دابنێی و هەروەها لەسەر هەر ئایەتێك بەبێ گرفت دەیخوێنێتەوە. هەروەها قەڵەمەكە هەر ئایەتێك كە مەبەستتە لەخۆیدا سكانی دەكات. مەبەست لەبەرهەمهێنانی ئەو پێنووسە بۆ ئەوەیە كە ئەو كەسانەی حەز دەكەن فێری قورئان خوێندن بن قەڵەمەكە یارمەتیدەریان بێت. تۆماركردنی دەنگ بە فۆرماتی MP3 تایبەتمەندییەكی دیكەی قەڵەمەكەیە.