چۆن پاسۆرد له‌سه‌ر فۆڵده‌ر داده‌نرێت

چۆن پاسۆرد له‌سه‌ر فۆڵده‌ر داده‌نرێت
فۆڵده‌ره ئه‌و بۆكسهیه كه ده‌كرێت به بێ سنوور فایلی تێبخرێت و بۆ راگرتنی و كۆكردنه‌وه‌ی فایله‌كانه. ئێمه هه‌ر فۆلده‌رێك تایبه‌ت ده‌كه‌ین به‌به‌شێك له‌و فایلانه‌ی كه نیازمانهلهو فۆلده‌ری دابنێین، بۆ نموونه فۆلده‌رێك تایبه‌ت به گۆرانی، فۆلده‌رێك تایبه‌ت به ده‌ق و زانیارییه‌كان. ئه‌گه‌ر كۆمپیوته‌ره‌كه‌تان چه‌ندین كه‌س كاری له‌سه‌ر ده‌كه‌ن چۆن فایله‌كانمان له فۆلده‌رێك دابنێین كه ته‌نیا خۆمان به وشه‌ی نهێنی واته به پاسۆرد بیكه‌ینه‌وه..بۆ زۆر كه‌س ئه‌م پرسیاره دێته پێش له كاتێكی وادا چ بكه‌ین كه وشه‌ی نهێنی ته‌نیا له‌سه‌ر یه‌ك فۆلده‌ر دابنێین، چونكه سیسته‌مه‌كانی كۆمپیوته‌ر شتێكی له‌و بابه‌ته‌ی تێدا نییه. شێوازێكی گرنگ بۆ ئه‌م مه‌به‌سته له پاڵ یەكخستنی فایل و فۆلده‌ره‌كان و پاسۆرد دانان له‌سه‌ر فۆلدهرهكانه. ئێوه ده‌توانن فایل و فۆلده‌ره‌كان به زۆر پرۆگرام لەپاڵ یەكتر په‌ستێون. باشترین پرۆگرامیش بۆ ئه‌م مه‌به‌سته winrarه. به كلیك كردن له‌سه‌ر هه‌ر فۆلده‌رێك فه‌رمانی Add to archive دابنێ، له‌و په‌نجه‌ره‌ی كه ده‌كرێته‌وه فه‌رمانی Advanced هه‌ڵبژێره. پاشان فه‌رمانی Set password كلیك بكه. هه‌ر جارێك كه پێویستت به‌و فۆلده‌ره بوو كلیكی لای راست بكه و فه‌رمانی Extract لێبده. پاشان پاسۆرده‌كه بنووسه.
Top