باخچەی ئاژەڵانی مەجازی

باخچەی ئاژەڵانی مەجازی
حەز دەكەن سەرێك لە باخچەی ئاژەڵان بدەن و ئەو ئاژەڵانەی كە قەت نەتدیون و نازانن لە كوێی ئەم جیهانە دەژین ببینن، ئەگەر حەز دەكەن فەرموون سەر لە سایتی www.waza.org/en/zoo بدەن، لەم سایتەدا كە بە زمانی ئینگلیزییە. لەو سایتەدا گیانلەبەرەكان بەپێی ناوچەی جوگرافیایی ریزبەندی كراون. تەنیا ئەوەندە بەسە كە لەسەر یەكێك لەو سێ فەرمانانە كە لە وێنەكەدا نیشان دراون كلیك بكەی، تاكو بچییە باخچەی ئاژەڵانێكی مەجازی. بۆ نموونە ئەگەر لەسەر بەشی خشۆكەكان كلیك بكەی دەتوانی ببینی كە كام گیانلەبەر لەریزی خشۆكەكەكان دایە. لەسەر گیاندرێك كلیك بكە تا جۆرەكانی تری ئەم گیاندارەت نیشان بدات. بە كلیك كردن لەسەر هەر كام لە گیاندارەكان زانیاری زۆر گرنگ لەبارەی شوێنی جوگرافی گیاندارەكە و چۆنییەتی ژیانی گیاندارەكەت بداتێ.
Top