لاپتۆپێك خاوەنی دوو شاشەیە
لاپتۆپی جۆری GScreen spacebook خاوەنی دوو شاشەی 17 ئینجییە، هەر بەو هۆیەشەوە هەندێك كێشی لاپتۆپەكە لەگەڵ لاپتۆپێكی ئاسایی زیاترە. لاپتۆپەكە هەروەك ئاماژەی پێدرا بۆ ئەوانەی كاری دیزاین و نەخشەسازی دەكەن، یان ئەوانەی ئەركی مونتاژی فیلم دەكەن زۆر گونجاوە، جگە لەوەش بۆ ئەو بازرگانانەی ئەركی بۆرسە ئەنجام دەدەن بۆ نیشاندانی سلایدی نرخەكان.