پرۆگرامی Makeup Guide تایبەت بە ئارایش كردن

پرۆگرامی Makeup Guide تایبەت بە ئارایش كردن
زۆر لەو كەسانەی ئەركی گرافیكی دەكەن حەز دەكەن لە سیماو رووخساری كەسی ناو وێنەكاندا گۆڕانكاری و جوانكاری بكەن، هەرچەندە پرۆگرامی فۆتۆشۆپ دەتوانێ زۆر ئەرك لە كۆڵ كاتەوە، بەڵام هەموو كەس وەك پێویست لە فۆتۆشۆپ نازانێت. جگە لەوەش پرۆگرامی فۆتۆشۆپ هەموو لایەنێكی نەگرتۆتەوە و رەنگە هەموو شتێكی پێنەكرێت. پرۆگرامی Makeup guide لەگەڵ ئەوەیدا پرۆگرامێكی بچووكە، بەڵام تواناكانی گەلێكن، بەكارهێنەران بە ئاسانی دەتوانن بەهۆی پرۆگرامەكەوە ئارایشی رووخسارەكان بكەن. پرۆگرامەكە 8 ئامرازی تێدایە بۆ ئارایش كردنی رووخسار، ئامرازی یەكەم (lipstick) تایبەت بە ئارایشی رەنگەكان كە زیاتر بۆ خانمان بەكار دێت. ئامرازی (face powder) تایبەتە بە گۆڕینی رەنگی رووخسار. هەروەها ئامرازەكانی وەك گۆڕینی رەنگی چاو، رەنگی سێبەری چاو. ئەوانی دیكەش بۆئارایش كردنی وێنەیەكی ژنانە زۆر گونجاون.
Top