راپەڕینی لیبیا لە یارییەكدا

راپەڕینی لیبیا لە یارییەكدا
زۆر لە رووداو و ئەفسانەكان و مێژووی گەلان و شەڕە گرنگەكانی جیهان...تاد. كراونەتە فیلم و یاری ئەلكترۆنی. لەم دواییانەدا یارییەكان بەهۆی گەرمی رووداوەكان لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا زیاتر ئەو رووداوانەیان بەرجەستە دەكرد كە لەم ناوچانەدا روویاندا وەك: شەڕی ئازادی عێراق، رزگاركردنی میسر. فەلەستین. لە نوێترین یاری ئەلكترۆنیشدا كە لەنێوان كۆمپانیای gat كە تایبەتە بە دروستكردنی یاری ئەلكترۆنی بەهەماهەنگی لەگەڵ كۆمپانیای NVIDIAدا كەتایبەتە بە بەرهەمهێنانی كارتی گرافیكی، یاری ئازادی گەلی لیبیایان دروست كرد. یارییەكە باس لە راپەڕینی گەلی لیبیا دەكات. لە یارییەكەدا كارەكتەری یارییەكە دەبێت یەكە بەیەكە شارەكان لە هێزەكانی قەزافی پاك بكاتەوە و دواتریش قەزافی بەدیل بگرێت و ئاڵای نوێی وڵاتی لیبیا هەڵبدات.
Top