ماوس یان حاسیبە
هەموومان كۆمپانیای كانون زیاتر وەك كۆمپانیایەكی بەرهەمهێنی كامێرای دیجیتالی یان بەرهەمهێنی پرینتەر دەناسین، بەڵام لەدوایین داهینانی خۆیدا كۆمپانیای كانون “ماوس حاسیبە”یەكی بەرهەم هێناوە، لە ماوسی جۆری X mark دا ئەو شوێنە بەتاڵەی كە دەكەوێتە ژێر پەنجەكانەوە كراوەتە حاسیبە. جگە لەوەش ماوسەكە دەتوانێت لە رێگەی بلوتوسەوە ببێت بە كیبۆردێكی ژمارەیی كۆمپیوتەر.