ئەو كاتژمێرەی كۆمەڵێ شتی تێدا كۆكراوەتەوە
كاتژمێری VEA Sportive كە لەلایەن كۆمپانیایەكی فەرەنسی بەرهەم هاتووە ئەو تایبەتمەندیانەی تێدایە، وەك هەموو كاتژمێرێكی ئاسایی كات نیشان دەدات، میدیا پلەیەرە و دەتوانی گوێ لە گۆرانی رابگری، كۆنترۆڵی لێدانی دڵت تۆمار دەكات، كاتژمێرەكە تایبەتە بە وەرزشوانان، چونكە جگە لە كۆنترۆڵی لێدانی دڵ، سیستەمی GPSی هەیە بۆ ئەوەی كە بزانی لە كام شوێنی جوگرافی، مۆبایلێكە دەتوانی پێوەندی بە دۆستانەو بگری، جگە لەوەش 8 گیگابایتی هەیە بۆ داكردنی داتاكانتان. سیستەمی بلوتۆسی هەیە، سیستەمی زانینی خێرایی رۆیشتنی هەیە، هەروەها ئەو مەودایەی كە رۆیشتووی دەیپێوێ، لەهەمووی گرنگتر پێوانی رێژەی سووتاندنی كالۆرییە، دیارە ئامێرێك كە هەموو ئەو تایبەتمەندییانەی هەبێ، بەبێ كامێراش نابێ، بەڵێ كامێراشی هەیە. كاتژمێرەكە پێویست ناكات سەیری بكەی، هەركاتێك دوگمەیەكت داگرت كاتەكەت پێدەڵێت. ئەوەیە كاتژمێر!