كۆمپیوتەری یوگا لە گیرفاندا جێی دەبێتەوە

كۆمپیوتەری یوگا لە گیرفاندا جێی دەبێتەوە
لەسەردەمی جیهانی دیجیتالی ئەمڕۆدا، هەتا دێت شتەكان بچووكتر و توانایان زیاتر دەبێت، یەكەم كۆمپیوتەری جیهان كە درێژییەكەی خۆی لە 30 مەتر دەدا و پانییەكەی دوو مەتر بوو و زیاتر لە 18 هەزار گلۆپی بوشی تێدا بەكار هاتبوو، توانای بەقەد ئەو كۆمپیوتەرەی كە ئەوەندە بچووكە لە گیرفان دەخرێت نەبوو.
لە تایواندا كۆمپیوتەرێك بەرهەم هاتووە كە بە yoga ناسراوە، كۆمپیوتەرەكە شێوەی وەك نوتی بوكێكە، بەڵام وەك هەموو كۆمپیوتەرێكی دیكە ویندۆزی لەسەرە و رامەكەی یەك گیگایە و هاردەكەی 60 گیگایە و هەموو بەشەكانی دیكەی كۆمپیوتەر وەك دی ڤیدی، كامێرا و ئینتەرنێتی وایەرلیس و بلوتوسی تێدایە. شاشەكەی تەواو لەمسییە.
Top