دهكرێت چهند كهسێك پێكهوه له كۆمپیوتــهرێك سوود وهربگرن؟

دهكرێت چهند كهسێك پێكهوه له كۆمپیوتــهرێك سوود وهربگرن؟
زۆر ماڵ هەیە چەندین كۆمپیوتەریان هەیە و هەركەسە لە كۆمپیوتەرێك سوود وەردەگرێت، یان ئیدارەی وا هەیە لەگەڵ ئەوەشدا ئەركەكانی رۆژانەیان تەنیا پێویستی بە كۆمپیوتەرێكە، بەڵام لە چەندین كۆمپیوتەر سوود وەردەگرن، بەڵام تۆ بڵێی بكرێت لە یەك كاتدا چەندین بەكارهێنەری كۆمپیوتەر لە یەك كۆمپیوتەر سوود وەربگرن و هەركامیشیان پرۆگرامی تایبەت بەخۆی بكاتەوە، یان یەكێكیان فیلم سەیر بكات و ئەویتریان تایب بكات. بەڵێ شتی وا دەكرێت، بەڵام لەكاتێكی وادا تەنیا پێویستت بە شاشەی پێویستە بۆ هەركام لەبەكارهێنەرەكان، هەروەها كیبۆرد و ماوسی تایبەت بەخۆیان ئەگینا هەموویان لە یەك كۆمپیوتەر سوود وەردەگرن، بەڵام دەبێت كۆمپیوتەرەكە شوێنی دوو مۆنیتۆر “شاشە” یان زیاتری هەبێت، دوای ئامادەكردنی ئەوانە پێویستە پرۆگرامی Aster كە تایبەتە بەتایبەتمەندی كردنی كۆمپیوتەرێك بۆ چەند كەسێك لەسەر كۆمپیوتەرەكە هەبێت، بەڵام پێویستە كۆمپیوتەرەكە توانای ئەوەی هەبێت كە چەند پرۆگرامێك پێكەوە بكاتەوە.
Top