مێزی كۆمپیوتەر، یان كۆمپیوتەری مێز

مێزی كۆمپیوتەر، یان كۆمپیوتەری مێز
ئەو مێزەی لە وێنەكەدا دەبینن كە كۆمپیوتەرەكە بەتەواو مانا، رەنگە لە داهاتوودا لە ماڵەكانی ئێمە و شوێنی كارمان ببیندرێ، كۆمپانیای مایكرۆسۆفت چەند ساڵێكە هەوڵی دروستكردنی مێزێكی زیرەكی دیجیتالی لەم شێوەیەی داوە، مێزە كۆمپیوتەرەكە كە بە Ideum ناسراوە سیستەمی ویندۆز7ی لەسەرە. مێزەكە 55 ئینجە، وێنەكان بە كوالیتی بەرز نیشان دەدات، پرۆسیسەری Corei5ی لەسەرە، رامەكەی 8 گیگابایتە. هاردەكەی 128گیگابایتە و لە جۆری SSDیە. كۆمپیوتەرە مێزەكە دەتوانێت لە رێگەی سیستەمی وای فای و بلوتوسەوە پێوەندی لەگەڵ هێڵی ئینتەرنێت هەبێت، خودی مێزەكە تەواو لەمسیە لە یەكاتدا دەتوانێ 32 خاڵی لەمسی بناسێ بۆ ئەوەی كۆمەڵێك لەسەر مێزەكە كار بكەن.
Top