حه ز ده كه ی داتاكانت بۆ هه میشه یی پارێزراو بن

حه ز ده كه ی داتاكانت بۆ هه میشه یی پارێزراو بن
زانیارییه شه‌خسییه‌كان بۆ مرۆڤ له هه‌موو شتێك گرنگترن، جار هه‌یه فیلمێك یان وێنه‌یه‌ك كه له‌سه‌ر كۆمپیوته‌ر یان مۆبایله‌كه‌ته له گه‌ڵ هیچ به‌هایه‌كی مادی به‌راورد ناكرێت، ئه‌گه‌ر فیلمه‌كه سڕایه‌وه یان وێنه‌كه له‌ناو چوو، ئیدی قه‌ت ده‌ستناكه‌وێته‌وه. چ كۆمپیوته‌ر، چ فلاش میمۆری، چ ئامرازی دیكه‌ی هه‌ڵگرتنی داتا ئه‌وه‌نده جێگای متمانه نین، چونكه ئه‌گه‌ری هه‌یه ون بن، یان تێك بچن. ئیدی ئه‌وكات چ ده‌كرێت؟
باشترین و ئه‌منترین و جێگای متمانه‌ترین رێگا ئه‌وه‌یه كه فایل و داتا گرنگه‌كانتان له سه‌ر Dropbox یان Box.net خه‌زن بكه‌ن، ئه‌وانه دوو سایتن كه ده‌ق و زانیارییه‌كانی ئێوه ده‌پارێزن، هه‌ردوو سایته‌كه زیاتر له‌گه‌ڵ ئه‌و خزمه‌تگوزارییه‌دا زیاتر مه‌به‌ستیان بازرگانی كردنه، چونكه داگیركردنی 100 گیگابایت بۆ داكردنی داتاكانت له سایتی Dropboxدا 20 دۆلاره، به‌ڵام له سایتی Box.net دا 500 گیگابایت به 15 دۆلاره. سایتی Dropbox ته‌نیا 2 گیگابایت شوێنی بێ به‌رامبه‌ر ده‌به‌خشێت، به‌ڵام سایتی Box.net 5گیگابایت شوێنی به خۆڕایی ده‌به‌خشێت.
Top